ژمارەیەک چالاکوانى کورد داواى راگرتنى بڕیارى داخستنى بەشى رادیۆى کوردى لە سوید دەکەن
نوچه نێت
ئەمڕۆ هەینى (نۆى شوبات/ 2024) ژمارەیەک چالاکڤانی کوردی دانیشووی سوید لەڕێگەی هەڵمەتێکەوە داوا لە بەرپرسانی رادیۆی سویدن دەکەن لە بڕیارەکەیان بۆ داخستنی بەشی کوردی رادیۆکە، پاشگەز ببنەوە.
سەبارەت بە هۆکارى داخستنەس سیلا بینکۆ، بەرپرسى بەشى جێبەجێکارى رادیۆکە دئاماژە بەوە دەکات، بەهۆى کەمبوونەوەى داهاتمان پێویستمان بەوەیە پارێزگارى لە بەردەوامى دامەزراوەکەمان بکەین، بۆیە ناچارین بەشەکانى چینى کوردى و رووسى دابخەین بەوەش دەبێت (100) فەرمانبەر کارەکانیان دووربخرێنەوە.
لە بەرانبەردا لۆرین ئیبراهیم، لە بەشى کوردى کەناڵەکە رایگەیاند، لە کۆتایى مانگى داهاتوو بەشى کوردى دادەخرێت، ئەوەش دەبێتە شۆکێک بۆ گوێگرەکانمان لەو وڵاتە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، بەشى کوردى سەرچاوەیەکى گرنگى هەواڵ بوو بۆ رەوندى کوردى لە سوید.
چەند چالاکوانێکى کورد هەڵمەتێکیان بە ناونیشانی"بەشی کوردیی رادیۆ سوید دامەخەن!"ـە دەسپێکردووە، لەڕێگەی ئیمێڵەوە دەتوانن بەشدار بن کە بۆ "سەرکردایەتی و بڕیاردەرانی رادیۆی سوید" رەوانە دەکرێت.
شوان جوانمێری، یەکێک لەو چالاکوانانەیە هاوکات لەگەڵ سێ چالاکڤانی دیکەی هاوڕێی هەڵمەتەکەیان راگەیاندووە و ئاماژە بەوە دەکات، "ئێمە وەکو ناڕەزایەتییەک پەیامی خۆمان بۆ بەرپرسانی رادیۆکە ناردووە و ئێستاش لەڕێگەی کەمپینێکەوە داواکارییمان ئامادەکردووە و ئومێد دەکەین بە واژۆکردن و بەشداربوون هەڵمەتەکە خەڵک پشتیوان بێت، چونکە بە ئیمەیڵ ئەو داواکارییانە بۆ بەرپرسانی رادیۆکە دەچێت.
رادیۆی سوید بە (14) زمان هەواڵ و بەرنامەکانی پەخش دەکات، لەوانە ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، رووسی، سۆماڵی، رۆمانی، کوردی (سۆرانی و کرمانجی). بەشی کوردی رادیۆی سوید، کە لە ساڵی (2001ـ) ەوە هەیە، بڕیارە لە کۆتایى مانگى داهاتوو رابگیرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment