له‌ سیده‌كان  TNT به‌ ئۆتۆمبیلێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌یه‌كى سیده‌كان TNT به‌ ئۆتۆمبیلێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و شوفێره‌كه‌ى كه‌ ناوى فه‌یسه‌ڵ جه‌میله‌ و ته‌مه‌نى 30 ساڵه‌ به‌ سه‌ختى بریندار ده‌بێت و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سیده‌كان ده‌ڵێ، "په‌كه‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى داناوه‌ته‌وه‌".

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى نیسان له‌ ده‌ڤه‌رى سیده‌كان تی ئێن تى به‌ ئوتۆمبیلێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و شوفێرى ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ سه‌ختى برینداره‌.

ئیحسان چه‌له‌بى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سیده‌كان له‌ لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى كوردستان 24 باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و هاووڵاتییه‌ى بریندار بووه‌ و ناوى فه‌یسه‌ڵ جه‌میله‌، ته‌مه‌نى 30 ساڵه‌ خه‌ڵك ئاكرێ بووه‌ و بۆ كۆكردنه‌وه‌ى گژوگیا رووى له‌ سیده‌كان كردووه‌ و چه‌ندان كه‌سى تریشى له‌گه‌ڵ دا بووه‌، به‌ڵام خۆى به‌ ته‌نیا بریندار بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چ لایه‌نێك ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى داناوه‌، ئیحسان چه‌له‌بى ده‌ڵێ، "بێگومان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ دانراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ناوچه‌یه‌ محه‌ڕه‌مه‌یه‌ و پێشتر شه‌ڕى توركیا وپه‌كه‌كه‌ى تێدا كراوه‌، ئه‌و هاووڵاتیه‌یش چووه‌ رێواس و كه‌نگر و ئه‌و گیایانه‌ له‌و شوێنه‌ بهێنێ".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین