سەلیم جبووری: سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەرکردەیەکی لێهاتووە کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیاند، سبەى شەممە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پرسى بوجەى و مووچە و کێشەکانى نێوان هەولێر-بەغدا، سەردانى بەغدا، سەرۆکى پێشووى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەبێتە هۆى چارەسەرکردنى کێشەکان.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (پێنجى نیسان/2024) سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەمینداری گشتیی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازی، لەبارەى سەردانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى  بۆ بەغدا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەردانەکە دەبێتە بنەمای چارەسەرکردنی بابەتە ئاڵۆزەکان. 

 سەلیم جبووری، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق هەر لەبارەى سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە گوتیشى، نێچیرڤان بارزانی سەرکردەیەکی ژیر و لێهاتووە. هەندێک پرس لە ماوەی رابردوو روویاندا، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە مووچەی فەرمانبەران و یاسای نەوت و گاز و پەیوەندییەکانی نێوان ناوەند و هەرێمـی کوردستانەوە هەیە کە پێویستیان بە کەسایەتیی بەهێز و شەفاف بۆ چارەسەرکردنیان هەیە. هیوایەکی زۆرمان بە هاتنی بەڕێزیان هەیە و پێم وایە بە سەردانیکردنیشی زۆربەی بابەتە ئاڵۆزەکان چارەسەر دەکرێن.

ڕۆژى پێنجشەممە (4-4-2024) دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژى شەممە (6-4-2024) بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەلەفی بودجە و مووچە، نەوت و هەناردەکردنەوەی، چارەسەرکردنى گرفتەکانى نێوان هەولێر-بەغدا لەگەڵ بەرپرسانى عێراق کۆدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین