سەرۆک هەرێمى کوردستان سەرەخۆشى لە کەسوکارى حاجى محەمەد بامۆکى دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچێرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری حاجى محه‌ممه‌د بامۆكى دەکات و هیوای ئارامییان بۆ دەخوازێت.

ئەمڕۆ هەینی (22/ ئادار/ 2024) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکى ئاراستەى کەس و کارى حاجى محەمەد بامۆکى کرد، لە پەیامەکەدا هاتووە، "بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو حاجى محه‌ممه‌د بامۆكى، كه‌سايه‌تيى ديارى هه‌ڵه‌بجه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم.

دەقى پرسە نامەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو حاجى محه‌مه‌د بامۆكى، كه‌سايه‌تيى ديارى هه‌ڵه‌بجه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن هيواخوازم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/22

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین