چوار پەرلەمانتارى سوننە فراکسیۆنێکى نوێیان راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

لە راگەیێندراوێکدا چوار پەرلەمانتارى سووننەکان هاوپەیمانى عەزم و سیادە و کەسایەتییەکى سیاسى فراکسیۆنێکى نوێیان بەناوى (سەدارە) راگەیاند، بە بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوو سەرۆکى نوێى پەرلەمان دیارى بکرێت.

چوارشەممە (13/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، هەر یەک لە خالید عوبەیدى و مەحموود مەشهەدانى و تەلال زوبەیعەى و محەمەد نوورى عەبد رەبە و شێخ فارس  لە هاوپەیمانى سیادە و عەزەم فراکسیۆنێکى نوێیان لە پەرلەمانى عێراق راگەیاند،

سەبارەت بە کاریگەرییەکانى ئەو کشانەوە چاودێرانى سیاسی پێیان وایە ئەو کشانەوە هیچ دیدێکى سیاسى یاخود چارەسەرەکێکى بۆ ئەو دۆخە پێ نییە.

دەربارەى هۆکارى کشانەوەش ئەو چوار پەرلەمانتارە هاوپەیمانى سیادە و عەزمیان بە بێ کاریگەر ناوبرد.

لە راگەیێندراوەکە هاتووە، لە سۆنگەى سووربوونى نیشتیمانیمان کە لەسەر وەڵامدانەوەى خواستى گەلى عێراق وەستاوە، بۆ بە دیهێنانى نوێنەرایەتى کردەیى و هاوبەشى درووست لە بڕیارى سیاسى فراکسیۆنى سەدارەى سیاسى لە پەرلەمان پێک دەهێنین.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، ئەو فراکسیۆنە وەک پێداویستیەکى نیشتیمانى جەخت لەسەر پرەنشیپى شەفافى و راستگۆیى و متمانەى دوولایەنە و گفتوگۆ و هاریکارى و بڕیارى هاوبەش لەنێوان ئەندامان و لەگەڵ فراکسیۆنەکانى دیکە دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین