ئەنجومەنی وەزیران پرسى مووچە تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى ئاسایی خۆیدا، ریکارەکانى وەزارەتى دارایی و ئابووریى و پرسى مووچەى مووچەخۆران تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/ئادار/2024) ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە و سێ بڕگەی سەرەکی تاووتوێ دەکات.

حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، "پوختەی سەردانی فەرمیی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەخرێتە ڕوو و کۆبوونەوە و دیدارەكانیان لەگەڵ کۆشکی سپی، کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا"، دەخرێتە ڕوو.

ھەروەها لە بڕگەی دووەمدا، "ڕاپۆرتی دەستەی دەستپاکی، سەبارەت بە جێبەجێکردنی ستراتیجی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان" دەخرێتە ڕوو.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە بڕگەی سێیەمدا، "هەنگاو و ڕێکارەکانی ئەمدواییەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆران، لەبەر ڕۆشناییی دواپێشهات و گۆڕانکارییەکان دەخرێتە ڕوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین