سەرۆک بارزانى جەخت لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکاتەوە
نوچەنێت:
ڕۆژی چوارشەممە (شەشى ئاداری/2024 سەرۆك مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ڤیكتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا كە مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێریش ئامادەی بوو، "باس لە سەردانەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ واشینگتۆن كرا و بە سەردانێكی جددی و سەركەوتوو وەسفكرا."
هەروەها باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و گرفتەكانی بەردەم ئەو پەیوەندییانە كرا و جەخت "لە پێیستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ڕۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە" كرایەوە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق دژى کورسیى پێکهاتەکان، سەرۆك بارزانی "پاڵپشتیی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دووپات كردەوە و هەروەها نیگەرانیی خۆیشی لەبارەی بڕیاری دادگەی فیدڕاڵ لەمەڕ نەهێشتنی كۆتای پێكهاتەكان خستەڕوو و ئەو بڕیارەی بە هەوڵدان بۆ بنكۆڵكردنی مافی پێكهاتەكان و زیانگەیاندن بە پڕۆسەی دیموكراسی لەقەڵەم دا."
ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment