سەرۆكى حكومەتى هەرێم لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا كۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

مەسرور بارزانى، سەرۆكى حكومەتى هەرێم لە واشنتن لەگەڵ ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆيان لەسەر پەيوەندييەكانى واشنتن و هەولێر كرد.

ئێوارەى دووشەممە (26/شوبات/2024) سەرۆكى حكومەتى هەرێم ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووینەوە، دواى كۆبوونەوەكە مەسرور بارزانى، لە لاپەڕەى فەرمى خۆى ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكەى ئاشكرا كرد، كە لەو كۆبوونەوە هەردوولا گفتوگۆيان لەبارەی چەندین تەوەری جێی بایەخی هاوبەش و پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرد.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا وەزيرى دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد وەک هاوبەشێکی جێی بایەخی ئەمەریکا، جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە هاوبەشیمان لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش، بەرژەوەندیی هاوبەش و پێکەوە قوربانیدانی هاوبەش بنیاتنراوە. 

لە بەرانبەردا سەرۆکی حکومەت سوپاسیی پشتیوانیی بەردەوامیی ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان رايگەياندووە، وەک هاوبەشێکی ئەمەریکا، پێكەوە چەندین قۆناغی سەختمان تێپەڕاندوون و بە هیواین بە یەکەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە نوێیەکان ببینەوە.

پاراستنی ئاسایشیی هەرێمی کوردستان ، چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە و داببینکردنی شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کورستان و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێم و پاراستنی مافی پيکهاتەکانی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیاکان لە دەڤەرەکە، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەمان بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین