ئایدن مەعروف: دژی ئەوەین كورسی كۆتاكان لەسەر بنەمای جوگرافی دابەش بكرێت کوردستانی

نوچەنێت:

ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، دواى کۆبوونەوەیان لەگەڵ پێکهاتەکان ڕایگەیاند، دواخستنى دانیشتنى دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق لەبارەى کورسى پێکهاتەکان دەڵێت، جێگەى گومانە.

ڕۆژى سێشەممە (30/کانوونى دووەم/2024) ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ره‌وشی پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستێكی زۆر باشدایه‌، به‌تایبه‌ت كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆری به‌ پێكهاته‌كان و مافه‌كانیانی داوه‌."

وا بڕیارە ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو دادگاى باڵاى فیدراڵێى عێراق لە بارەى کورسى کۆتاکان کۆدەبێتەوە و بڕیار بدات، ئایدن مەعروف دەڵێت، تا ئێستا دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق داوای لێ نەکردوون نوێنەرێکی پێکهاتەکان بەشداریی دانیشتنی تایبەت بە ژمارەی کورسی کۆتاکان بکات و ئەمەش نایاساییە.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان دووپاتى دەکاتەوە، "هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ پرسی پێكهاته‌كان یاخوود كورسی كۆتاكان بكرێت، ده‌بێت به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بكرێت، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه‌ بكرێت، ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌".

هاوکات گووتیشى، دژی ئەوەین كورسی كۆتاكان لەسەربنەمای جوگرافی دابەشبكرێت، ئەمە یەكێكە لە داواكارییە گرنگەكانی پێكهاتەكان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین