سەرۆکى هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان دۆخى عێراق و هەرێم تاوتوێ دەکات
نوچه نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (14/ كانوونى دووەم/2024) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيريى عێراق و نه‌بوونى به به‌شێك له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
تاوتوێكردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنيان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا هاوڕا بوون كه ده‌بێ ماف و شايسته دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان پارێزراو بێت.
.jpeg)
دواتر سەرۆک نێچيرڤان بارزانى له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌يد عه‌مار ئه‌لحه‌كيم سه‌رۆكى ڕه‌وتى نيشتمانيى حيكمه، ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوانيان بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌رى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و ماف و شايسته‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پارێزراو بن، هه‌روه‌ها هاووڵاتييان به قووت و گوزه‌رانى خۆيان، باجى كێشه سياسييه‌كان نه‌ده‌ن.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كان و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ به‌رژه‌وه‌نديى باڵا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات به‌ر له هه‌موو شتێك بێ و به هيچ شێوه‌يه‌ك عێراق نه‌بێته به‌شێكى كێشه و ئاڵۆزييه‌كان.
دۆخى سياسيى وڵات و گرنگيى پشتگيرى له به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراقى فيدرالى و سه‌رخستنى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.

هەر ئەمڕۆش سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سياسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى عێراقى فيدرالى د. عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد.
له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه و باسيان له هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌ت فيدراليى عێراق له‌مباره‌وه كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆ و ديدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بە گيانێكى نيشتمانييانه بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان.
.jpeg)
سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆش سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولساده ئه‌لفرێجى، ئه‌ميندارى هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى، له‌باره‌ى دۆخى سياسيى و ئه‌منيى عێراقه‌وه، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق كرده‌وه و هاوڕا بوون كه تێكدانى دۆخى ئه‌منى و به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان به هێرشى درۆنى، هيچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى بۆ عێراق لێناكه‌وێته‌وه.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، پشتگيرييان بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ناردنى شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
.jpeg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment