سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركۆمار جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق کۆبووەوە، "دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێرـبه‌غدا و گفتوگۆكانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى"، تاوتوێ كران.

ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ (14/کانوونى دووەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ د. عه‌بدولله‌تیف ڕه‌شید سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵى كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختیان "له‌ پێویستیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێرـبه‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ناردنى شایسته‌ داراییه‌كان و بودجه‌ و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه‌ نابێ ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان تێكه‌ڵ به‌ كێشه‌ سیاسییه‌كان بكرێت."

ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ده‌رباره‌ى ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانیشى، دووپاتیان كرده‌وه‌ "كه‌ ده‌بێ عێراق نه‌خزێته‌ ناو ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه‌ و هه‌موو لایه‌ك كار بكه‌ن بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیى باڵا و ئارامى و سه‌قامگیریی وڵات و دوورگرتنى له‌ هه‌ر ئاشووب و ئاڵۆزییه‌ك."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین