دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دادگای باڵای فێدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە، لەبارەی تۆماری دەنگدەران و ژمارەی کورسی کۆتاکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/کانوونی یەکەم/2023) وا بڕیارە دادگای باڵی فیدراڵیی عێراق بڕیار لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، کە پەیوەندیی ھەیە بە ژمارەی کورسیی کۆتاکان، تۆماری دەنگدەران و بازنەکانی ھەڵبژاردنەوە.

ھەردوو سکاڵاکە لەلایەنە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون، لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە یەکخراون.

ھاوکات پێکھاتەکانی کوردستان داوا دەکەن، دوو کەس وەک نوێنەری ئەوان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی بکەن، محەممەد سەعدەدین سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی دەڵێت، ئێمە لە بەغداین کەمێکی دیکە دەگەینە دادگای فیدراڵی لەوێ داواکاری پێشکەش دەکەین، بۆ ئەوەی وەک نوێنەری راستەقینەی پێکھاتەکان لە دانیشتنەکە بەشدار بین و بەرگری لە مافی پێکھاتەکان بکەین، ھەوڵدەدەین ئەو سکاڵایە رەتبکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین