پارتى لە نەینەوا و یەکێتى لە کەرکووک زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ژمارەى دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان ئاشکرا دەکەن  و هەردوو حیزب لە ناوچە کوردستانییەکان بەدەستهێناوە.

ڕۆژى سێشەممە (19/کانوونى یەکەم/2023) هەر یەک لە بەرپرسانى پارتى و یەکێتى ژمارەى دەنگە بەدەستهاتووەکانیان ئاشکراکرد و یەکێتی (160) هەزار دەنگى هێناوە و پارتی '50 هەزار دەنگى بەدەستهێناوە، یەکێتى (5) کورسى مسۆگەر کردووە.

بەپێى زانیاریییەکان تاوەکو ئێستا لەکەرکووک ، یەکێتی (155) هەزار دەنگ، پارتی (49) هەزار دەنگ، نەوەی نوێ (25) هەزار دەنگى هێناوە.

 سەبارەت ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى  ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پارتى لە سنوورى پارێزگاى نەینەوا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و حەوت کورسیی بردووەتەوە و چاوی لە کورسیی هەشتەمە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین