سەرۆكى هەرێم پێشوازى له‌ نوێنەرى نەتەوە يەكگرتووەكان كرد کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لە جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، لە كۆبوونەوەيەكدا دۆخى سياسى و ئه‌منى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ شەممە (16/ كانوونى يەكەم/ 2023) سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازى لە جنين پلاسخارت كرد، لە ديدارێكدا هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌ عێراق، لە بەشێكى ديكەى ديدارەكەدا، هەردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئاسايشى پرۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى له‌ كه‌شێكى ئارام و سه‌قامگيردا، به‌تايبه‌تيش له‌ ناوچه‌كانى ماده‌ى سه‌د و چل.

ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا به‌ ئه‌رێنى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقيان هه‌ڵسه‌نگاند و هيوايان خواست له‌ قۆناغى داهاتوودا بره‌وى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و به‌ لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كێشه‌كانى نێوانيان چاره‌سه‌ر بكرێن.

لە بەشێكى ديكەى ديدارەكە دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین