ئیدارەی واشنتۆن: دڵخۆشین بە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەرکەکەی
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (28/تشرینی دووەم/2023) وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ھەریەک لە بەرپرسی راوێژکارانی باڵای سەربازی ھاوپەیمانان لەھەرێم و بەرپرسی ئۆفیسی ھەماھەنگی ئاسایشی ئەمریکا لەکونسوڵخانەی ئەو ووڵاتە لەھەولێر، ستایشی گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە دەکەن و ڕاشیدەگەینن، "بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاکسازی پێشمەرگە و دروستکردنی ھێزیکی نیشتمانیی تۆکمە ھیوای زۆریان بەوەزیری پێشمەرگە ھەیە، لەمڕووەشەوە، پاڵپشتیی و ھاوکارییەکانی خۆیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە."
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، لەو کۆبوونەوەیەدا، وەزیری پێشمەرگە ستایشی ھەوڵەکانی ھاوپەیمانان و ئەمریکای کرد لە بەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە پێناو سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
ھاوکا جەنەڕاڵ مەکێنزی گوتی، "ھیوای خواست قۆناغێکی نوێی کارکردنی ھاوبەشی دوور مەودا لە وەزارەتی پێشمەرگە بێتە ئاراوە، کە ھەمووان پێکەوە بتوانن پڕۆسەی چاکسازی زیاتر پەرە پێبدەن. ھەروەھا ستایشی ھەوڵەکانی ڕابردووی وەزیری پێشمەرگەی کرد لە پڕۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە."
لەلای خۆیەوە کۆڵٶنێل گاجیرۆ بەرپرسی ڕایگەیاند، ئومێد دەخوازین وەزارەتی پێشمەرگە ھەنگاوی گەورە و گرنگ بنێت لە پڕۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی (کارنامەی لێکتێگەیشتن)ی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment