بەهۆى شەڕى نێوان دوو بنەماڵە منداڵێک گیانى لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

لە یەکێک لە گەڕەکەکانى شارى سلێمانى بەهۆى دروستبوونى شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە، شەش کەس برینداربوون و منداڵێکیش کوژراوە.

ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە (21/تشرینى دووەم/2023) بە هۆى دروستبوونى شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەى گەڕەکى هوانەى شارى سلێمانى، شەش کەس بریندار بوون و کوڕێکى (12) ساڵانیش گیانى لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان چەند کەسێکدا شەڕەتەقەکە دروستبووە و بەپێی زانیارییەکانی سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی پێنج کەس بریندار بوون و تاوەکو ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هۆکارەى شەڕە تەقەکە بۆ رووداو ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند، شەرەتەقەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە، کە بە هۆیەوە برینداربوونى مێردمنداڵێک بەسەختى، لە نەخۆشانە گیانى لەدەستدا.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێک لە بریندارەکان دۆخى تەندروستى ناجێگیر، هەروەها هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى سەرقاڵى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین