ئەنجوومەنى وەزیران داوا دەکات حکومەتی فیدراڵی پەلەبکات لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
نوچەنێت:
ڕۆژى چوارشەممە (15/تشرینى دووەم/2023) بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکانى نێوان وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ و شاندی هەرێم سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا، مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە، "کە لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێزگرتن لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم ئامادەیە لە زووترین کاتدا، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەست پێ بکاتەوە و هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵیش پەلە بکەن لە تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە."
بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران، "وێڕای پێشوازی و پشتیوانیکردن لە بەڕێوەچوونی ئەرێنی دانووستانەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کە ئەم پرۆسەیە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو لایەنەکان دەکات و بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم چەندین ملیار دۆلار زیان لە گەنجینەی گشتی کەوتووە، لە هەمان کاتدا ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پاراستنی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد کە لە چوارچێوەی دەستوور لە هەوڵ و گفتوگۆکانیان بەردەوام بن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment