سەرۆک بارزانى پێشوازى لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات کوردستانی

نوجەنێت

سەرۆک مەسعوود بارزانى پێشوازى لە محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا کرد

ئێوارە ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆ/تشرینى دووەم/2023) سەرۆک بارزانى سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین، پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.

لەو دیدارەدا کە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرژی و ڕووداوەکانی ناوچەکە و نەهامەتی و ئازارەکانی گەلی فەڵەستین و چۆنیەتیی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و هەروەها ئەو تەحەدی و مەترسیانەی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەکەنە ئامانج.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکەی عێراقی سەردانی هەولێریان کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین