شاندێکى حکومەتى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات، بەرپرسێکى حکومەتى هەرێم ئامانجى سەردانییەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، هەولێر و بەغدا لەبارەى پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کۆدەبنەوە.

ڕۆژى سێشەممە (حەوتى تشرینى دووەم/2023) عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شاندێکی هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی هەڵبژاردن دەچێتە بەغدا.

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، ئامانجى چوونى شاندى هەرێم بۆ بەغدا، زیاتر لەبارەى خۆئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.

عەبدولحەکیم خەسرۆ ئاماژەى بەوەشکرد، چەند رێکارێکى کارگێری و دارایی هەیە بۆ خۆئامادەکردن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوەی کە پێویست بووە کردوویەتی، هەروەها هەماهەنگی کردووە لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین