پارتى لەکەرکووک: پێداگرین لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
نوچەنێت:
ڕۆژى دووشەممە (شەشى تشرینى دووەم/2023) پارتى دیموکراتى کوردستان بەرنامە و دروشتى لیستى (197)ـى حیزبەکەى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە کەرکووک ڕایگەیاند، کە پێکهاتووە لە (40) خاڵ، لە یەکێک لەخاڵەکاندا هاتووە، "پێداگرین لەسەر ئاساییکردنەوەی {دۆخی} ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا."
دەقى بەرنامە و کارى بانگەشەى هەڵبژاردنى پارتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە کەرکووک:
1- جێبەجێکردنی مادەی (140)ی دەستوور، هۆكارێكی سەرەکییە بۆ سەقامگیری و ئارامی لە عێراقدا.
2- پێداگرین لەسەر ئاساییکردنەوەی {دۆخی} ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
3- پەیامی لیستی (197) پەیامی هاریکاری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و هەماهەنگی نێوان هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەكانە.
4- لیستی (197) کاردەکات لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان بێ جیاوازی.
5- ئامانجی لیستی 197ـی پارتیمان خۆشگوزەرانی و رەخساندنی هەلی کارە بۆ هەمووان.
6- لیستی (197)ی پارتیمان گرنگی زیاتر بە خوێندنی کوردی دەدات لە كەركووك و ناوچە دابڕێندراوەكان.
7- لیستی (197) پێداگیری لەسەر نەهێشتنی ئاسەوارەکانی گۆڕینی دیمۆگرافی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکات.
8- لیستی (197) لە روانگەی رێبازی پیرۆزی بارزانییەوە جەخت لە پێکەوەژیانی پیکهاتەکانی کەرکووک دەکاتەوە.
9- پارتی لەپێش هەمووانەوە لەپێناو کوردستانییەتی کەرکووک قوربانی داوە و بەردەوامیش دەبێت.
10- لیستی (197) بەگرنگییەوە لە بەشداریی کارای ئافرەتان دەڕوانێت لە گشت بوارەکاندا.
11- بەردەوام دەبین لە پاراستنی ناسنامە و کوردستانیبوونی کەرکووک.
12- لیستی (197) كار دەكات بۆ چارەسەركردنی گرفتی کاسبکارانی شاری کەرکووک.
13- لیستی (197) كار دەكات بۆ گرنگیدان بە وەرزشوانانی پارێزگای کەرکووک.
14- لیستی (197) كار دەكات بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ گەڕەکە پشتگوێخراوەکان و چارەسەری کێشەکانیان.
15- لیستی (197) کاردەکات بۆ تەواوکردنی پرۆژە خزمەتگوازییە وەستێندراوەكان.
16- خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر و دەرهاویشتەکانی لە بیر ناکەین؛ کەرکووکیەکان ئێوەش لە بیری مەکەن.
17- پارتی خۆسەپاندن و فەرزکردنی ئەمری واقیع بەسەر کەرکووکییەکاندا رەتدەکاتەوە.
18- لیستی (197) كاردەكات بۆ ساڕێژكردنی نەهامەتی و برینەکانی 16ـی ئۆكتۆبەر.
19- بۆ دووبارەنەبوونەوەی شانزەیەكی دیکەی ئۆكتۆبەر، لیستی (197) هەڵبژێرە و كەركووك بخەره نێو دەستێكی ئەمین.
20- گەلی سەربەرزی کەرکووک، ئێوەن بڕیار دەدەن لەم هەڵبژاردنەدا پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك بگۆڕن بە کوردێکی شیاوی جێگەی متمانەتان.
21-لیستی (197) رێز لە تێكۆشەرانی دێرینی رۆژانی سەختی خەبات دەگرێت.
22- لیستی (197) کاردەکات بۆ پەرەپێدانی فەرهەنگی فرەکولتووری لە کەرکووک.
23-لیستی (197) جەخت دەكاتەوه لە سەر فرەیی ئایینی، نەتەوەیی و سیاسی و پێکەوەژیان و یەکتر قبووڵکردنیان.
24-لیستی (197) جەخت لەسەر چارەسەری بنەڕەتی کێشەی زەویوزاوری جووتیاران لە پارێزگای کەرکووک دەكاتەوه.
25- پارتیمان هەمیشە پارێزەری دەستکەوتەکانی گەل و بەدەستهێنەری مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانە.
26-لیستی (197) کاردەکات بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک.
27- پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەنگەری پێشەوەی بەرگرییە بۆ ئاییندەیەكی گەشتر لە کەرکووک.
28- جەخت لە رێزگرتن لە ئیرادەی گەل و قووڵكردنەوەی دیموكراسی و باڵادەستیی سەروەری یاسا لە کەرکووک دەكەینەوه.
29- نووسەر، رۆشنبیر، رۆژنامەنووس و هونەرمەندانی کەرکووک رووی گەشی شارستانی و هەوێنی پێشكەوتنی كۆمەڵگەن. پارتی تێدەکۆشێت بۆ پاراستنی ئازادی و مافە رەواکانیان.
30- پارتی لە کەرکووک مافە نەتەوەیی، فەرهەنگی و کارگێڕییەکانی کورد، توركمان، عەرەبی رەسەن، كلدان، سریان، ئاشووری و ئەرمەن دەپارێزێت.
31- هەوڵی دەستەبەری مافەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدەین.
32- خەڵکی کەرکووک دڵنیادەكەینەوه، هەرگیز سازش لەسەر مافە رەواكانیان ناكەین و ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی گەلی كوردستان بە ستوونی سیاسەت و ستراتیژیی خۆمان دەزانین.
33- خزمەتکردنی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی كوردستان بە ئەرک و بەرپرسیارییەتی خۆمان دەزانین.
34- دەنگدان بە لیستی (197) گەڕانەوەی هێزە بۆ مافە دەستوورییە پێشێلێکراوەکان.
35- ئاوەدانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە دێهاتەکان بەرنامەی لیستی (197)ی پارتیمان دەبێت.
36- پارێزەری شكۆی تاک بە تاكی خەڵکی كەركووک دەبین.
37- كەركووك دەبووژێنینەوه و سەقامگیری، ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بۆ دەگەڕێنینەوه.
38- ئەگەر دەتەوێت دەسەڵاتی كەركووك بۆ كەركووكییە رەسەنە دڵسۆزەكان بگەڕێتەوه، دەنگ بده بە لیستی (197).
39- بڕیاری سەركردایەتی پارتیمان بە بەخشینی گەورەترین بارەگای خۆی بە زانكۆی کەرکووک، سەلمێنەری خەمخۆری پارتیمانە بۆ شارەکە.
40- بە زامنکردنی مافەکان، دادپەروەری دێتەدی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment