سه‌ركرده‌ سياسيه‌كانى توركيا دژى هێرشه‌كانى ئيسرائيل هاتنه‌ ده‌نگ شیکاری

نوچەنێت:

ئا: دنیا ئەحمەد

له‌دواى چڕبوونه‌وه‌ى زياترى هێرشه‌كانى ئيسرائيل بۆسه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌، زۆرێك له‌سه‌ركرده‌ سياسيه‌كانى توركيا ئيدانه‌ى ئه‌و هێرشانه‌يان كرد و چه‌ند په‌يامێكى تونديان له‌ سۆشيال و ميدياى تورکى بڵاوكرده‌وه‌.

ماڵپه‌رى (Habar) توركى‌ لە ڕاپۆرتێکدا هەڵوێستى لایەنە سیاسییەکانى تورکیا ئاماژە بەوە دەكات، له‌ چه‌ند كاژمێره‌كانى ڕابردوو هێرشه‌كانى سه‌رغه‌ززه‌ به‌چڕى زيادى كرد، چه‌ندين كۆمه‌ڵكوژى تێيدا روويداوە، زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌ سياسيه‌كانى توركيا به‌رامبه‌ر به‌و كۆمه‌ڵكوژييه‌ په‌يامى زۆرتونديان له‌ دژى داگيركارى و هێرشى زه‌مينى ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه‌، لەوانە‌ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى ئه‌كپارتى و سه‌رۆكى ئى پارت و پارتى سه‌عاده‌ت و پارتى ئايینده‌ و پارتى ئاسووده‌ى ژيان و هودا پارت.

ميراڵ ئەكشنار، سه‌رۆكى ئى پارت له‌ په‌يامه‌كه‌يدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ ستەم کردن لەغه‌ززه‌‌ له‌ زيادبووندايه‌، هێرش و ئۆپه‌راسيۆنى وشكانى ئیسرائیل لە شەو ڕابردوو ڕه‌هه‌ندێكى نه‌گه‌ڕاوه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئاكشنار ئه‌مه‌شى ئاماژە بەوەش دەكات، ئيسرائيل هه‌موو ياساكانى نێوده‌وڵه‌تى پشتگوێ خستووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تاوه‌كو ئێستا نه‌يتوانيوه‌ ڕێگرى له‌م دڕنده‌ييه‌ بکات و‌ چاويان كوێربووه،‌ له‌و تيرۆركردنه‌ى نه‌تانياهۆ، بۆیە ره‌فتارى بێده‌نگى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌چێته‌ مێژوو، چونكه‌ له‌دواى ئه‌م كاره‌ساته‌ چۆن ده‌توانن باس له‌ به‌ها ديموكراسيه‌كان و ئاشتى و مافى مرۆڤ بكه‌ن؟ لێره‌دا بانگهێشتى هه‌موو ده‌وڵه‌تان ده‌كه‌م به‌يه‌كگرتووى بۆ وه‌ستاندن و كۆتايى هێنانى بەم كۆمه‌ڵكوژييه‌." 

ته‌مێل كەرەموڵائۆغڵو، سه‌رۆكى پارتى سه‌عاده‌ت لەبارەى جەنگى حەماسى فەلەستینى و ئیراسیل دەڵێت، "غه‌ززه‌ ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر سوپايه‌كى دڕنده‌ له‌تاريكايى به‌ته‌نيا ماوه‌ته‌وه‌ به‌هۆى بچڕانى كاره‌باوه‌، ئه‌مشه‌و ده‌وڵه‌تى داگيركه‌رى ئيسرائيل توندترين هێرشى بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ئه‌نجامدا، دوو مليۆن كه‌س له‌و شوێنه‌ن کە ناتوانرێت هيچ هه‌واڵێك بزانرێت، ده‌بێت وڵاتانى ڕۆژئاوا له‌مه‌وبه‌دوا ڕێگرى له‌و جينۆسايده‌ى ئيسرائيل بگرن، كه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر ماونه‌ته‌وه،‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر رێگر نه‌بن مێژوو وه‌ك شه‌ركێكى ئه‌م تاوانه‌ سه‌يريان ده‌كا، هه‌ربۆيه‌ش ئێمه‌ ئه‌م شه‌و وه‌ك سه‌ركرده‌يه‌كى توركيا ده‌مانه‌وێت داگيركه‌ران پيشانى هه‌موو جيهان بده‌ين، كه‌ پشتيوانى فه‌له‌ستينين و وازى لێناهێنين." 

هەر دەربارەى ئەو جەنگە ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆكى پارتى ئاينده‌ پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئه‌ى موسڵمانان هه‌ستنه‌ سه‌رپێ، ئه‌ى مرۆڤايه‌تى هه‌ستنه‌وه‌ سه‌رپێ، ئه‌وه‌ى له‌ غه‌ززه‌ رووده‌دات به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤايه‌تى كۆمه‌ڵكوژييه‌، ئيسرائيل تيرۆرى ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ منداڵ و ئافره‌ت و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى بێتاوان، به‌سه‌ به‌سه‌ ئه‌م زوڵمه‌ كه‌ هه‌موو جيهان ەسیرى ده‌كات و بێده‌نگه‌." 

فاتح ئه‌ربه‌كان، سه‌رۆكى پارتى ئاسووده‌و ژيان سوپاى ئیسرائیل بە کۆمەڵکوژى و تیرۆر تۆمەتبار دەکات و  رايگه‌ياند، "ڕژێمى زايۆنيستى ئيسرائيل گوێناداته‌ منداڵ و ئافره‌ت و به‌‌ساڵاچوان و كه‌مئه‌ندامان، قوتابخانه ‌و كلێسا و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌، هەمووان بۆردومان ده‌كات، هه‌موو وڵاتانى موسڵمانان بابزان له‌ شوێنى خۆيان به‌ قسه‌ و ئيدانه‌كردنى هێرشه‌كان هيچيان پێناكرێ، پێويسته‌ به‌رامبه‌ر به‌م جينۆسايدکردنە‌ هه‌نگاوى پراكتيكى بنێن و ڕێگرى لێ بكرێت به‌ سه‌ركردايه‌تیى توركيا، لێره‌دا بانگهێشتى سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى موسڵمان ده‌كه‌م وه‌ك فه‌رمانره‌واكانى توركيا ئازابن، كه‌ له‌ ڕابردوو چۆن سه‌ربازييان نارد بۆ شارى هێبرۆن له‌ فه‌له‌ستين."

زه‌كه‌ريا ياپيجيئۆغڵو، سه‌رۆكى هودا پارت له‌ په‌يامه‌كه‌يدا ئاماژه‌ى به‌مه‌كرد، "له‌ غه‌ززه‌دا مرۆڤايه‌تى ده‌كوژرێت، هێرشى تيرۆرستى به‌ پشتيوانى رۆژئاوا و بێ كاردانه‌وه‌  هێرشه‌كان چڕكراونەتەوە‌، خه‌ڵكى بێتاوانى غه‌ززه‌ له‌ جيهان دابراوه‌ به‌هۆى بێ كاره‌با و ئاو،‌ ئه‌وانه‌ى ئيدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ده‌كه‌ن له‌ شوێنى خۆيان بێده‌سه‌ڵاتن، فرمێسك ده‌رێژن و نوێژيش ده‌كه‌ن، هه‌ربۆيه‌ پێويسته‌ به‌ زووترين كات هه‌نگاوى كۆنكرێتى بنرێت دژى ئه‌و دڕنده‌ييه‌، بنكه‌ سەربازییەکانى كوره‌چيك و ئينجه‌رليك دابخرێت و به‌زووترين كات ديپلۆماتكارانى تورکیا لە ئه‌لئه‌بيب بانگهێشت بكرێنه‌وه‌." 

سەرچاوە: Habar

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین