لە ترسی ئیسرائیل عێراق بیر لە كڕینی سیستەمی بەرگری دەكاتەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2023 دوو بەرپرسی عێراق بە رۆژنامەی عەرەبی جەدیدیان راگەیاندووە، عێراق لەگەڵ چەند وڵاتێك لە گفتوگۆكەیە بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگری دژە مووشەكی بكڕێت. لە ترسی ئەوەی نەوەك ئیسرائیل هێرشی بكاتە سەر. یەكێك لەو دوو بەرپرسە دەڵێ، "عێراق نایەوێ كۆپییەكی نوێی سووریا بێت سەبارەت بەو هێرشانە بۆ سەر ئەو وڵاتە دووبارە دەبنەوە".
لە بەشێكی تری راپۆرتەكە باس لەوە كراوە ئەمریكا بە نیاز بوو سیستەمی بەرگری بە عێراق بدات، ئەمەش لە سەردەمی سەرۆكایەتی مستەفا كازمی بوو بۆ حكومەتی عێراق، كەچی تا ئێستا ئەمریكا ئەو بەڵێنەی نەبردووەتە سەر بۆیە عێراق بیر لەوە دەكاتەوە، سیستەمەكە لە وڵاتانی تر بكڕێت و بە دووريش نازانرێت محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كاتی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی ماكرۆن بۆ عێراق، ئەمە لەگەڵ ئیمانویل ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنسا باس بكات.
وێرای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریكا هۆشدارییان بە عێراق داوە، تا جڵەوی میلیشیاكان بگرێت و نەكەونە شەڕی غەزەوە كە لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل هەڵگیرساوە، كەچی میلیشیاكان چەند رۆژێكە دەستیان بە هێرش كردووە بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment