دوای ئەمریكا كەنەدا هاووڵاتیانی خۆی لە عێراق ئاگادار دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باڵیۆزخانەی كەنەدا لە بەغدا هاووڵاتیانی خۆی ئاگادار دەكاتەوە، لەوەی بە هۆی هێرشی میلیشیاكانەوە بۆ سەر هێزەكانی هاوپەیمانان، بارودۆخی ئەمنی شڵەژاوە، ئەمەش دوو رۆژ دوای هۆشدارییەكەی ئەمریكا بۆ ئەمریكییەكانی عێراق دێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2023 باڵیۆزخانەی كەنەدا لە بەغدا لە راگەیێندراوێكدا كە ئاراستەی كەنەدییەكانی عێراقی كردووە، داوای وریایی زیاتریان لێ دەكات بە هۆی ئەو هێرشانەی كە لە لایەن میلیشیاكانەوە دەكرێنە سەر هێزە بیانییەكانەوە، باڵیۆزخانەی كەنەدا دەڵێ‌، "لەوانەیە بارودۆخە ئەمنییەكە لەناكاو تێكبچێت". 

سەرەڕای ئەمەش كەنەدا هاووڵاتیانی لەوە ئاگادار دەكاتەوە كە لەوانەیە بیانییەكانی عێراق بكرێنە ئامانج، بۆیە داوایان لێ دەكات لە ناوچە سنوورییەكان دوور بكەونەوە. دوو رۆژ لەمەوبەر لەسەر هەمان بابەت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هاووڵاتیانی ئەمریكی لە عێراق ئاگادار كردەوە و داوای لە ئەمریكییەكانی تر كرد سەردانی عێراق نەكەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین