سوودانی بەدواداچوون بۆ میلیشیاكان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

یەحیا رەسووڵ گوتەبێژی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، سوودانی فەرمانی داوە بەدواداچوون بۆ ئەو میلیشیایانە بكرێت كە هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی هاوپەیمانان.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی یەكەمی 2023 لیوا یەحیا رەسووڵ گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، "لە كاتێكدا حكومەتی عێراق سەركۆنەی دوژمنكاری زایۆنیزمی لە كەرتی غەزە كردووە، رەتیشی دەكەینەوە هێرش بكرێتە سەر ئەو بنكە عێراقییانەی كە راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرن، ناكرێت سازش لەسەر ئاسایش و سەلامەتی ئەو بنكانە بكرێت".

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە یەحیا رەسووڵ دەڵێ‌، "فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان تەواوی دەزگا ئەمنییەكانی راسپاردووە، بە ئەركی خۆیان هەڵبستن و یاسا جێبەجێ بكەن و بەدوای ئەو چەكدارانە بن كە ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن".

لە چەند رۆژی رابردوودا بە مووشەك و درۆن هێرش كرایە سەر بنكەكانی هەریر و عەین ئەسەد و ڤیكتۆریا لە بەغدا. كە سەربازی ئەمریكی لە خۆدەگرن. لەو هێرشانە میلیشیاكانی شیعەی سەربە ئێران تۆمەتبار دەكرێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین