جارێكی تر هێرش كرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بە سێ‌ مووشەك هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار، ئەمەش چوارەم هێرش دەبێت كە لە ماوەیەكی كورتدا بكرێتە سەر بنكەكە و شەشەم هێرشە لەدوای رووداوەكانی غەزەوە بۆ سەر بنكە ئەمریكییەكانی عێراق ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی یەكەمی 2023 بە سێ‌ مووشەك هێرش كرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد كە بە گەورەترین بنكەی سەربازی ئەمریكا دادەنرێت لە عێراق و دەكەوێتە شاری ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق. تا ئێستایش زیانەكانی هێرشەكە دیار نییە، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوە كراوە یەكێك لە مووشەكەكان لەناو سەربازگەكە كەوتووەتە خوارەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی كەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویكردووەتەوە، ئەمە چوار رۆژە، لەسەر یەك هێرش دەكرێتە سەر ئەو بنكە ئەمریكیەوە و پێشتر دوو هێرشی تر بە جیا بۆ  سەر بنكەی سەربازی ئەمریكی لە هەریر و بنكەی سەربازی ڤیكتۆریا لە بەغدا ئەنجام دراون. 

لەدوای هەڵگیرسانی شەڕی غەزە لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل، هێرشەكان بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق دەستی پێكردووەتەوە كە ماوەی ساڵێك بوو وەستێنرا بوو. میلیشیاكانی شیعە لە عێراق لەو هێرشانەدا لەلایەن ئەمریكا و رۆژئاوا تۆمەتبار دەكرێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین