ئەمریكا هۆشداری بە عێراق دەدات
نوچهنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2023 رۆژنامەی مەدای عێراقی لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات، لەلایەن ئەمریكاوە هۆشداری بە بەغدا دراوە، لەوەی میلیشیاكانی نەچنە شەڕی غەزەوە، ئەگینا رووبەڕووی سزاكانی ئەمریكا دەبنەوە.
بەرپرسانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە باس لەوە دەكەن ئەو ناوبژیوانییەی كە عێراق لەنێوان ئەمریكا و ئێران دەیكات، لە پشت ئەو تەلەفۆنەوە بووە كە جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا دوێنێ لەگەڵ سوودانی ئەنجامی داوە، كەچی چاودێران و هەندێك بەرپرسی سیاسی باسیان لە ئاگاداركردنەوەی ئەمریكا بۆ عێراق كردووەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو، گوایە میلیشیاكانی عێراق لە غەزە كوژراویشیان هەیە، كەچی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە و تەنانەت حكومەتیش رەتی دەكەنەوە پەیوەندییان بەو گرووپانەوە هەبێت كە گوایە "لەدەرەوەی دەسەڵاتن" لە بەرانبەردا ئامادەییان نیشان داوە تا جڵەوی ئەو گرووپانە بكەن.
پێشتر تەواوی میلیشیاكانی عێراق بە راگەیێندراوی فەرمی ئامادەییان نیشان داوە پشتگیری بزووتنەوەی حەماس بكەن لە دژی ئیسرائیل لەو شەڕەی لە حەوتی ئەم مانگەوە هەڵگیرساوە و بە هەزاران كەسی كردووەتە قوربانی .
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment