بە دوو درۆن هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكی ئەمریكا لە عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان
دوو بەرپرسی ئەمریكی بۆ ئاژانسی رۆیتەرزیان ئاشكرا كردووە، سوپای ئەمریكا هێرشێكیان پووچەڵ كردووەتەوە كە بەیانی ئەمڕۆ بە دوو درۆن كراوتە سەر یەكێك لە بنكەكانيان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2023 دوو بەرپرسی ئەمریكی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو درۆن هێرش كراوەەتە سەر بنكەیەكی ئەمریكا، بەڵام بەر لەوەی بە ئامانجی خۆیان بگەن، لە لایەن هێزەكانی ئەمریكاوە تێكشكێندراون.

بەرپرسەكان ئەو بنكەیەی ئەمریكایان ئاشكرا نەكردووە، كە هێرشی كراوەتە سەر.

ئەمریكا چەندان بنكەی سەربازی لە عێراق هەیە، ئەمەش بەگوێرەی رێككەوتنێك كە لەنێوان ئەمریكا و حكومەتی عێراق هەیە. پێشتر دەیان جار بە درۆن و بە مووشەك هێرش كراوەتە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق، ئەمریكا میلیشیاكانی شیعە لەو هێرشانە تۆمەتبار دەكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین