جارێكی تر پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەم هەفتەیە بانگهێشتی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و بەرپرسانی تر دەكرێت، بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەسەر پرسی بەهای دۆلار لەگەڵ بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2023 مستەفا كەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشكرای دەكات لەم هەفتەیە عەلی عەلاق و بەرپرسانی تری بانكی ناوەندی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

 ئەندامەكەی لیژنەی دارایی باس لەوە دەكات ناسەقامگیری بەهای دۆلار بەرانبەر دینار كێشەیەكی ئابووری گەورەی دروست كردووە، هەندێك دامەزراوەی حكومەتی عێراق وبانگی ناوەندی بەرپرسن لە چارەسەركردنی.

پێشتر چەندان پەرلەمانتاری عێراق واژۆیان كۆكردووەتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر دۆسیەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بانگهێشتی لایەنی پەیوەندیدار بكرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین