كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رێكارەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێكرد کوردستانی

نوچەنێت

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانمان خستووەتە بەردەستی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

ئەمڕۆ یەكشەممە (هەشتی/ تشرینی یەكەم/ 2023) گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕووداوی راگەیاند،  رێکارەکانی کۆمیسیۆن و پێداویستییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان خستووەتە بەردەم سەرۆکوەزیران، سوودانیش داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە پارەی پێویست بۆ ئەو هەڵبژاردنە و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و پاداشتی کارمەندانی سەر سندووقەکان  تەرخانبکرێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانمان خستووەتە بەردەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پلان و وادەکان و رێوشوێنەکانمان بۆ روونکردووەتەوە، هەروەها پێداویستییە داراییەکانیشمان بۆ دیاریکردووە."

لە بەشێكی دیكەی قەسكانی گوتی، "محەمەد شیاع سوودانی داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە سەرجەم ئەو پارانەی وەکو بودجەی هەڵبژاردنی خولی شەشەم پێویستە تەرخانبکرێت و کارئاسانی بکرێت بۆ خەرجکردنی پاداشتی کارمەندانی سەر سندووق لەو هەڵبژاردنە، هەروەها داوای لە وەزارەت و دامەزراوەکان کردووە کارئاسانی تەواو بکەن بۆ هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقیش."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین