بە هۆی فەڵەستینەوە میلیشیاكان هەڕەشە لە هێزەكانی ئەمریكا دەكەن
نوچهنێت
بەرپرسێكی باڵای شیعە دووپاتی دەكاتەوە، میلیشیاكانی عێراق چاودێری بارودۆخی فەڵەستین دەكەن، ئەگەر بزانن ئەمریكا هاوكاری ئیسرائیل دەكات ئەوا هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكەين بە ئامانج.
ئەمڕۆ یەكشەممە هەشتی تشرینی یەكەم 2023 جەبار مەعموری كە خۆی بە سەرۆكی یەكێتی زانایانی موسڵمان دەناسێنێت و نزیكە لە میلیشیاكانی شیعەی سەربە ئێران، دووپاتی دەكاتەوە كە ئەوان لە عێراق چاودێری رووداوەكانی فەڵەستین دەكەن، لەوانەیە بەشداری شەڕەكەش بكەن.
مەعمووری دەڵێ، "ئەو كاتە تەواوی بارەگاكانمان پێشوازی لە هەزاران چەكدار دەكات، لە پێناو موسڵمانانی لبنان و فەڵەستین، ئەو كاتە جەنگێكی كراوە دەبێت كە جوگرافیایەكی دیاریكراوی نییە".
لە بەشێكی تری لێدوانەكەی مەعموری هەڕەشە لە ئەمریكییەكان دەكات و دەڵێ، "ئەگەر بارودۆخەكە لە لبنان و فەڵەستین و سووریا بتەقێتەوە، ئەوا لە ئامانجە ئەمریكییەكان دەدەین".
دوو رۆژە شەڕو پێكدادان لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیلی هەڵگیرساوە و بە سەدان كەسی سڤیل لە هەردوو لا بوونەتە قوربانی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment