خەڵاتی نۆبڵ بە نێرگز محەمەدی بەخشرا هەواڵ

نوچه‌نێت

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە نێرگز محەمەدی بەخشرا، كە ژنە چالاكوانێكی ئێرانە، بۆ مافەكانی ژنان تێدەكۆشێ‌.

ئەمڕۆ هەینی شەشی تشرینی یەكەمی 2023 خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی راگەیێندرا، كە بە نێرگز محەمەدی چالاكوانی ژنان لە ئێران درا، لیژنەی پێدانی نۆبڵ دووپاتی كردووەتەوە، وەك رێزلێنانێك لە خەبات و هەوڵەكانی نێرگز بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاكاریی و چەوسانەوەی ژنان، خەڵاتەكەى پێدراوە.

نێرگز لە ساڵی 2019 وە گیراوە، دوای ئەوەی بەشداری لە خۆپیشاندانەكانی ئێران كرد، ماڵپەڕە جیهانییەكان باسیان لەوە كردووە، نێرگز خەباتێكی دوور ودرێژی هەیە و چەندان جار گیراوە.

نێرگز محەمەدی بەشی فیزیای لە زانكۆ خوێندووە، بەڵام تەواوی ژیانی بۆ یەكسانی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی تەرخان كردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین