حەلبووسی سكاڵا لەسەر سەركردەیەكی سوننە تۆمار دەكات
نوچهنێت
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە دادگای كەرخ لە بەغدا سكاڵا لەسەر مەشعان جبووری سەركردەی سوننە تۆمار دەكات، بە تۆمەتی ئەوەی ناوی زڕاندووە و سووكایەتی بە سیمبولی سیستەمی دیموكراسی كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە چواری تشرینی یەكەمی 2023 محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە رێگەی بریكارەكەی سكاڵایەكی لە دادگای سێیەمی لێكۆڵینەوەی كەرخ لە بەغدا تۆماركردووە، لە دژی مەشعان جبووری سەركردەی سوننە و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق.
لە دەقی سكاڵاكە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە شەوی رابردوو مەشعان جبووری لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی سۆمەریەی عێراقی، چەندان قسەی لەسەر حەلبووسی كردووە و باسى لەوە كردووە، "گوایە دەیەوێ لەسەر رێچكەی سەدام بڕوات و بیرۆكەی هەرێمی ئەنباری بە پشتیوانی ئیسرائیل هەیە و هەروەها باسی لەوەش كردووە كە حەلبووسی دەیەوێ دەست بەسەر سامانی شاری ئەنبار بگرێت".
بریكاری حەلبووسی ئەو قسانەی جبووری بە تۆمەت دەزانێت و پێیوایە بەم لێدوانانەی سووكایەتی بە سیمبولی سیستەمی دیموكراسی لە عێراق كردووە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment