كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق سیناریۆكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم ئاشكرا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، بۆ یەکلاییکردنەوەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان سێ سیناریۆ هەن کە یەکێکیان، "سێیەم سیناریۆ ئەوەیە کە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان دوابخرێت بۆ دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تاوەکو لە رێگەى ئەو پەرلەمانەوە کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمى کوردستان کارابکرێتەوە بۆ ئەوەى سەرپەرشتى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بکات."

ئەمڕۆ سێشەممە (سێی/تشرینی یەكەم/ 2023) بەگوێرەی لێدوانێكی عيماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان، چەند سیناریۆیەک هەن، لەوانە؛ هەرێمى کوردستان داوا لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بکات ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوە ببات کە پێویستى بە شەش مانگ ئامادەکارى دەبێت."

 سەبارەت بە سیناریۆی دووەمیش، عیماد ئاماژەی بەوە كرد، "دووەم سیناریۆ ئەوەیە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دوابخرێت بۆ ئەوەى هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان بکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شەش مانگەى کۆمیسیۆن پێویستى پێیەتى".

سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، "سێیەم سیناریۆ ئەوەیە کە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان دوابخرێت بۆ دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تاوەکو لە رێگەى ئەو پەرلەمانەوە کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمى کوردستان کارابکرێتەوە بۆ ئەوەى سەرپەرشتى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بکات."

ماوەی نۆ ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە هەرێمی كوردستان كراوە، لە ساڵی (2018) وادەكەی درێژكرایەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین