سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لە سەرۆكی یەكێتی دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پیرۆزبایی لە پافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (دووی/تشرینی یەكەم/ 2023)  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی، پیرۆزبایی له‌ سەرۆك و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كرد.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست  سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیتشمانی كوردستان له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن و یه‌كێتی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پێكه‌وه‌ كار بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و هه‌موویان ڕۆڵی خۆیان له‌ پاراستنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.

لای خۆیه‌وه‌ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و یه‌كێتی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی و به‌شداریی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌ كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یاندا دووپات كرده‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین