ململانێی سیاسی لەسەر دانانی دەستەیەكی نوێ دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باسم غورابی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات ململانێیەكی سیاسی لە سەر ئەو دەستە نوێیە هەیە كە عێراق بە نیازە بە ناوی دەستەی چاودێری ئەتۆمی دایبمەزرێنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە دووی تشرینی یەكەمی 2023 باسم غوراربی لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشكرای دەكات،  ململانێیەكی سیاسی لەسەر دامەزراندنی دەستەی نیشتیمانی بۆ چاودێری ئەتۆمی هەیە، بۆیە تا ئێستا نەتوانراوە لە پەرلەمان دەنگ بە پڕۆژە یاساكەی بدرێت.

ئەو پەرلەمانتارە روونی دەكاتەوە، ململانێیەكە لەسەر دوو خاڵە یەكەمیان ئەوەیە ناكۆكی لەسەر ئەوەیە ئاخۆ دەستەكە سەربە ئەنجومەنی وەزیران بێت یان وەزارەتی ژینگە جگە لەمەش بەهۆی دامەزراندنی ئەو دەستەیەوە سێ‌ دەستەی تر هەڵدەوەشێنەوە، بەمەش لایەنە سیاسییەكان سێ‌ پۆستی تر لەدەست دەدەن، بۆیە كێشە بۆ تێپەڕاندنی یاساكە دروست دەکەن.

باسم غورابی بە پێویستی دەزانێت عێراق دەزگایەكی چاودێری گرنگی هەبێت بۆ وزەی ئەتۆمی و چالاكییە كیمیاییەكان.
 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین