كۆنگرەى بزووتنەوەى ئيسلامى دواخرا کوردستانی

نوچەنێت

به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی نیسابی یاساییه‌وه‌، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراقكۆنگره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ ماوه‌ی (10) ڕۆژ دواخست.

ئەمڕۆ شەممە (30/ئەيلوول/2023) بەهۆى ناكۆكييەكانى نێوان باڵى كاميل حاجى عەلى و باڵى عيرفان عەلى عەبدولعەزيز، نەتواندرا رێژەى ياسايى ئەندامانى كۆنگرەى بزووتنەوەى ئيسلاميى تەواو بكرێت، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق بڕيارى دا كۆنگرەكە بۆ ماوەى (10) رۆژ دوابخات. 
له‌ كۆی دوو هەزار هه‌زار ئه‌ندام كه‌ كۆمسیۆن لیسته‌كه‌ی دیاریكردووه‌ (1040) لە باڵى عيرفان عەلى عەبدولعەزيز ئامادەبوون، بەوەش بۆ تەواوبوونى رێژەى ئەندامان كۆنگرە پێويستى بە (60) كەس بوو. 

سەبارەت بە هەنگاوى داهاتووش بەگوێرەى ياسا لەدواى (10) رۆژى ته‌نها به‌ئاماده‌بونی (250) كه‌س ده‌توانرێت رێژەى ياسايى بەستنى كۆنگرە ته‌واو بكرێت‌ و ڕابه‌ری گشتی هه‌ڵبژێردرێت.

لە كۆتايى ساڵى رابردوو بزووتنەوەى ئيسلاميى كۆنگرەى (12)ى بەست، بەهۆى تانەلێدانى باڵى كاميلى حاجى عەلى كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق كۆنگرەكەى هەڵوەشاندەوە.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین