هەوڵی دوورخستنەوەی فالح فەیاز دەدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی عەرەبی جەدید ئاشكرای دەكات دووبەرەكییەكی توند لەنێوان حەشدی شەعبی عێراقی هەیە و هۆكارەكەش سەرۆكایەتی حەشدە، چونكە زۆرێك لە لایەنەكان دەیانەوێ‌ فالح فەیاز لە سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی دوور بخەنەوە.

رۆژنامەی عەرەبی جەدید ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی ئەیلوولی 2023 لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە، ململانێیەكی رانەگەیێندراو لەسەر سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی هەیە، ئێرانیش داواى لە میلیشیاكان كردووە، دووبەرەكییەكە رابگرن. هۆكاری سەرەكی بەگوێرەی راپۆرتەكە فالح فەیازە، چونكە لە ساڵی 2016 وە سەرۆكی حەشدی شەعبییە. 

سەرچاوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، چەند هۆكارێك هەیە كە لایەنەكانی تر وا دەكەن داوای دوورخستنەوەی فەیاز بكەن، لەوانە گۆڕانكاری لە هەموو پۆستەكانی دەوڵەت كراوە، تا ئێستا تەنیا لە حەشد نەكراوە، دووەم فالح فەیاز حەشدی بۆ ئامانجی سیاسی بەكارهێناوە، سەرەڕای ئەمانەش هەندێك میلیشیا هەن، لەوانە عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتائیبی حزبوڵا خۆیان زیاتر بە شیاو دەزانن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی.

فالح فەیاز لە لیستی سزادراوانی ئەمریكادایە و پێشتر دوو پۆستی تری لێ وەرگیراوەتەوە، ئەوانیش راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین