لە پەرلەمان هەوڵی دوورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی دەدرێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلوولی 2023 پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە عێراق هادی سەلامی و ئەحمەد مەجید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرایان كرد هەوڵی دوورخستنەوەی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، لە پۆستەكەی دووربخەنەوە، بە هۆی ئەوەی لە رێكارییەكانی نزمكردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار سەركەوتوو نەبووە و چاودێری بانكەكانی نەكردووە كە بە پسوولەی بازرگانی ساختە دۆلار رەوانەی دەرەوە دەكەن.
ئەو پەرلەمانتارانە باس لەوەش دەكەن هەوڵیان داوە پرۆسەی پرساندن لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی بكەن، بەڵام هەندێك لایەن بەرگرییان لێكردووە. دەشڵێن لە مانگی تەمووزی رابردوو نووسراوێكیان بۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران كردووە و داویان لێكردووە كۆتایی بە راژەی عەلاق بهێنێ و لە پۆستەكەی دووری بخاتەوە.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو تەنگژەی دۆلار لە عێراق هەیە و وێرای ئەوەی حكومەتی عێراق بە نرخێكی نزمتر لە بازاڕ دۆلار لە رێگەی بانكی ناوەندییەوە دەخاتەڕوو، بەڵام تا ئێستا بەهای دۆلار دانەبەزیوە و پێشتریش مەحما خەلیل پەرلەمانتاری كورد ئاشكرای كرد، هەوڵ دەدەن بانگهێشتی پارێزگاری بانكی ناوەندی و وەزیری دارایی عێراق بكەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment