دەنگدان بە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە دووبارە دەخرێتە كارنامەی پەرلەمانەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیارە سبەی دووشەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و یەكێك لە تەوەرەكانی دەنگدانە بە پڕۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە.

سبەی دووشەممە 18ی ئەیلوولی 2023 پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی خۆی دەكات و یەكێك لە تەوەرەكانی دەنگدانە بە پڕۆژە یاسای بە پارێزگاركردنی هەڵەبجە.

هەرچەندە بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە دانیشتنی پەرلەمان دەنگ بە پڕۆژە یاساكە بدرێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران تەواو نەبوو، دانیشتنەكە بۆ سبەی دووشەممە دواخرا.

بۆ یەكەمجار سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە ئەو كات سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بوو لە 13ی ئاداری 2014 بڕیار لەسەر بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە دا و ئەمساڵیش لە هەمان رۆژ محەمەد شیاع سوودانی بڕیار لەسەر بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە داو دواتر پڕۆژە یاساكە كە لە چوار مادە پێكهاتووە رەوانەی پەرلەمان كرا و تا ئێستا هەردوو خوێندنەوەی بۆ كراوە و تەنیا پەسەند نەكراوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین