داوا دەکرێت هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک دوانەخرێت کوردستانی

نوچەنێت:

یاداشتێک لەلایەن ژمارەیەک ڕێکخراو و چالاکوان و کەسایەتییەوە ئاراستەى حکومەتى عێراق دەکرێت و داوا دەکەن هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزکاى کەرکووک لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ڕۆژى شەممە (16/ئەیلوول/2023) سەربەست مستەفا، سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە ناوەڕۆکى یاداشتەکە دەڵێت، لەلایەن ژمارەیەک رێکخراوی ناحکومی هەرێمی کوردستان و عێراق نووسراوە، چەند خاڵێک لە خۆدەگرێت، لەوانە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنی پارێزگاکانە لە کەرکووک.

سەربەست مستەفا ئەوەشى بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، لە یاداشتەکەدا داوامان کردووە، کێشەکانى ئەم دواییەى کەرکووک نابێ کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک و پەرلەمانى کوردستان هەبێت.

هەروەها دەشڵێت، هەندێک لایەنى سیاسى دەیانەوێت دۆخی ئەمنی بکەنە هۆکار بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە شارەکەدا نەکرێت، بەڵام پێویستە ئاستەنگ دروست بکەن، پێویستە لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووکیش بکرێت، چونکە هەموو جار بە هۆکاری سیاسیی جیاجیا هەڵبژاردن لە کەرکووک دوادەخرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین