مەسرور بارزانی : نابێت مووچەی فەرمانبەران تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت کوردستانی

نوچه‌نێت

بەگوێرەی راگەیێندراوێكی فەرمی، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتویەتی، "نابێت شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران تێكەڵی ململانێ‌ سیاسییەكان بكرێن".

ئەمڕۆ پێنجشممە 14ی ئەیلوولی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و چەند بەرپرسێكی تری هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و دواتر لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە. 

بەگوێرەی راگەیێندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سوودانی گوتویەتی، "نابێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێن و پێویستە بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چیدیکە بۆ وەرگرتنی مافەکانیان لە چاوەڕوانیدا نەبن."

جگە لەمەیش لە راگەیێندراوەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە،  مەسرور بارزانی دەڵێ‌ " هەروەها بیری هەموولایەکمان خستەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووەو هەمان چاوەڕوانیمان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ هەیە"

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە، مەسرور بارزانی دەڵێ: "سوودانیش ئامادەیی خۆی نیشاندایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاساکان و جەختی لەوە کردەوە، کە بە هەموو لایەک هەوڵبدرێت بۆ دابینکردنی پشتیوانیی سیاسی لەپێناو دۆزینەوەی هەرچی زووتری چارەسەرە بۆ گشت کێشەکان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین