سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە کوردستانی

نوچه‌نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە هەولێر كۆبوونەوە و دووپاتیان لەسەر گرنگی گفتوگۆیەكی بنیاتنه‌رانه‌ی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی كردەوە

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێكی لەسەر كۆبوونەوەكە بڵاوكردووەتەوە ئەمە دەقەكەیەتی:

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/9/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ‏هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ ‏عێراق و شاندیكی یاوه‌ری كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی ‏كوردستان، گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌تایبه‌تی پرسی ‏بودجه‌ و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و دۆخی عێراق و هه‌رێمی ‏كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.‏

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی گفتوگۆیه‌كی بنیاتنه‌رانه‌ له‌نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی ‏عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه‌ بۆ لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش و ‏چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، به‌ شێوه‌یه‌ك مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌مووان ‏ده‌سته‌به‌ر بكات و ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسیی وڵات بپارێزێت.‏

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی داكۆكی له‌ گرنگیی جێبه‌جێكردنی سیستمی فیدراڵی له‌ ‏عێراق كرده‌وه‌ وه‌ك له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ده‌بێ وه‌ك ‏هه‌رێمێكی فیدراڵی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت و به‌رده‌وامیی كێشه‌ و ‏ناكۆكی له‌نێوان حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌ ‏به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتدا نییه‌.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و دابینكردنی شایسته‌ ‏دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسا و ڕێككه‌وتنه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ ‏ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی ‏پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرده‌وه‌.‏

ده‌رفه‌ته‌كانی سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنانی بیانی و ناوخۆیی و به‌هێزكردنی كه‌رتی ‏تایبه‌ت له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی ئێزدییان و گرنگیی جێبه‌جێكردنی ‏ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق بۆ ‏ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی ‏دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین