لیژنەكەی پەرلەمان بۆ دۆخی كەركووك هەنگاوی تر دەنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، بۆ دۆخی كەركووك دەستیان بە كارەكانیان كردووە و بە دووریشی نازانێت بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانی بانگهێشتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و ئۆپراسیۆنی كەركووك و پێشمەرگە بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 حوسێن عامری ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز دەڵێ‌، "لیژنەیەكی تایبەت بۆ بەدواداچوونی رووداوەكانی ئەم دواییەی كەركووك پێكهاتووە و بەرەو پارێزگاكە رۆیشتووە و چاوی بە بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی و شێخی هۆزەكان كەوتووە بۆ ئەوەی لەسەر بارودۆخەكە بوەستێ‌". 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێ‌، "ئەگەرهاتوو گرژیی بارودۆخ لە كەركووك بەردەوام بێت، بڕیارەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ نەكرێت، ئەوا لیژنەکە میوانداری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و ئۆپراسیۆنی كەركووك و پێشمەرگە دەكات بۆ یەكلاكردنەوەی بابەتە".

28ی مانگی رابردوو لە كەركووك گرژیی دروست بوو، كاتێك خۆپیشاندەرانی كورد ویستیان رێگەی هەولێر- كەركووك بكەنەوە، كە لە لایەن خۆپیشاندەرە عەرەب و توركمانەكان گیرا بوو، بە بیانووی ئەوەی نایانەوێ‌ بارەگای پارتی لە كەركووك بكرێتەوە. لە ئەنجامدا تەقە لە خۆپیشاندەرە كوردەكان كرا و چوار كەس شەهیدبوون و 15 كەسیش بریندار بوون. هیومان رایتس وۆچ كە رێكخراوێكی مرۆیی نێودەوڵەتییە لەدوایین راپۆرتی باس لەوە دەكات لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە تەقە لە خۆپیشاندەرانی كورد كراوە . 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین