مەسرور بارزانى و خەمیس خەنجەر کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەهەولێر پێشوازى سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کرد و هەردوو جەختیان لە چارەسەرکردنى کێشەکانى هەولێر-بەغدا کردەوە.

ڕۆژى پێنجشەممە (حەوت/ئەیلوول/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە هەولێر کۆبوونەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی "دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرد لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنەکان کرا."

هەروەها ڕاگەیێندراوە دەشڵێت،  تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەکەکە، "تایبەت بوو بە رووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپێشاندەرانی سیڤل دەربڕی و هاوڕابوون لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین