سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه‌ پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بۆ کۆچى دوایی عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه‌ سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەى دەکات و لە پەیامێکدا دەڵێت، "خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى له‌ خه‌بات و تێكۆشان و پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌سه‌ر برد."

ڕۆژى چوارشەممە  (شەش/ئەیلوول/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ کۆچى دواییکردنى عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه‌، ئەندامى پێشووى پەرلەمانى کوردستان سەرەخۆشى لە بنەماڵە و کەوسوکارى و هاوڕێیانى دەکات.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه‌ پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو، ته‌مه‌نێكى درێژى له‌ خه‌بات و تێكۆشان و پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌سه‌ر برد و به‌ خامه‌ و نووسینه‌كانیشى هه‌میشه‌ به‌رگرى له‌ مافه‌كانى گه‌لى كوردستان كردووه‌."

دەقى پرسەنامەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه‌، پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌رى دێرین و ئه‌ندامى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌وسوكار و هاوڕێیانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه‌ پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو، ته‌مه‌نێكى درێژى له‌ خه‌بات و تێكۆشان و پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌سه‌ر برد و به‌ خامه‌ و نووسینه‌كانیشى هه‌میشه‌ به‌رگرى له‌ مافه‌كانى گه‌لى كوردستان كردووه‌، گیانى شاد و یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/9/6

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین