سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: جه‌لال زه‌نگابادى خاوه‌ن خامه‌یه‌كى كارامه‌ى وه‌رگێڕان بوو کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى کۆچى دوایی نووسەر و وەڕگێڕى ناسراوى کورد جه‌لال زه‌نگابادى سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەى دەکات و دەڵێت، "خاوه‌ن خامه‌یه‌كى كارامه‌ى وه‌رگێڕان بوو كه‌ له‌ چه‌ندین زمانى جیاوه، وێژه‌ى جیهانى وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى."

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (پێنج/ئەیلوول/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى وه‌رگێڕ و نووسه‌رى دیارى كورد خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم."

 

دەقى پرسه‌نامه‌یه‌كەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى وه‌رگێڕ و نووسه‌رى دیارى كورد خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادى خاوه‌ن خامه‌یه‌كى كارامه‌ى وه‌رگێڕان بوو كه‌ له‌ چه‌ندین زمانى جیاوه، وێژه‌ى جیهانى وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى و خزمه‌تێكى زۆرى له‌و بواره‌دا كردووه‌. گیانى شاد و یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچیرڤان بارزانىسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/9/5

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین