حکومەتى هەرێم لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سبەى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى هەفتانەى شێوازى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دیارى دەکات، بەپێى زانیارییەکانیش بەغدا لەدوو ڕۆژى داهاتوو یەک تریلۆن دینار بۆ مووچەى مانگى حەوت و هەشت بۆ هەرێم دەنێرێت.

ڕۆژى دووشەممە (4-9-2023) پێشەوا هەورامى، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستا بەئامادەبوونى شاندێکى دانوستانداکارى هەرێم لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاند، ڕۆژى چوارشەممەى داهاتوو، لە کۆبوونەوەى هەفتانەى ئەنجوومەنى وەزیران بڕیار دەدرێت و ئەولەویەت بۆ مووچەیە.

سبەى چوارشەممە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆیدا گفتوگۆ لەبارەى چەند پرسێک دەکات و بڕیار لە قبووڵکردنى یان ڕەتکردنەوەى ئەو بڕە پارەیەى بەغدا بۆ مووچەى مانگى حەوت و هەست دەینێرێت. 

بەپێى زانیارییەکانى رووداو، چاوەڕێ دەکرێت لەچەند ڕۆژى داهاتوو بەغدا (500) ملیار دینار بۆ مانگى حەوت و (500) ملیار دینارى دیکە بۆ مووچەى مانگى هەشتى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بخاتەسەر هەژمارى بانکى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین