سوودانی و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەسەر پرسی كەركووك كۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەكان بۆ رۆژنامەی عەرەبی جەدید ئاشكرایان كردووە، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە لەسەر پرسی ئاساشی كەركووك كۆدەبنەوە و سوودانی نەخشەڕێگەیەك دەخاتەڕوو. سەرچاوەیەكی تریش ئاشكرای كردووە، لێكۆڵینەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی كەركووك دەكرێت چونكە بە ئەنقەست تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە چواری ئەیلوولی 2023 رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرای كردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە لە بەغدا كۆدەبێتەوە، بۆئەوەی نەخشەرێگەی خۆی بۆ چارەسەری بارودۆخی كەركووك بە شێوەیەك هەموو پێكهاتەكانی شارەكە رازی بكات، بەڵام وردەكاری پلانەكەی سوودانی ئاشكرا نەكراوە.

لە هەمان راپۆرتدا سەرچاوەیەك بۆ رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی ئاشكرا كردووە، لێكۆڵینەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی كەركووك دەكرێت، چونكە دەركەوتووە بە ئەنقەست بە ئاراستەی خۆپیشاندەران تەقە كراوە. بەڵام سەرچاوەكە باس لەوەیش دەكات ئەگەری بوونی هێزی "نامۆ"یش هەیە هاتبێتە ناو رووداوەكانەوە.

رۆژی شەممەی رابردوو لە كەركووك كوردەكان لە دژی رێگرتنی هەولێر و كەركووك لەلایەن میلیشیاكانەوە، خۆپیشاندانیان كرد، لە ئەنجامدا تەقەیان لێكرا، چوار كەس شەهید بوون و 10 كەسیش بریندارن. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین