لە گەڕەکە کوردییەکانى کەرکووک هێزى سەربازیی جێگرکراون کوردستانی

نوچەنێت:

بەیانى ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى کەرکووک قەدەغەى هاتووچۆى لەکەرکووک هەڵگرت، بەڵام هێشتا هێزێکى زۆرى سەربازیی لەنێو گەڕەکە کوردییەکان ماون.

ڕۆژى یەکشەممە (سێ/ئەیلوول/2023) عامر شوانى، وتەبێژى پۆلیسى کەرکووک ڕایگەیاند، قەدەغەى هاتووچۆ لە کەرکووک هەڵگیرا، بەڵام ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى سەربازیی هێزەکانى دژەتیرۆر و سوپاى عێراق لە گەڕەکە کوردییەکان ماون.

بەپێى وتەى کوردێکى کەرکووک، کە بە رووداوى ڕاگەیاندووە، لە هەموو کۆڵانێکى گەڕەکە کوردییەکان بە هێزێکى زۆرى سەربازیى جێگیرکراون.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان لە ڕاگەیێندراوێکدا، سوپا و هێزی ئەمنی بێلایەن نین لەنێو گرژییەكانی شاری كەركووك و لە بەرژەوەندی لایەنێكدا هەڵسوكەوت دەكەن.

بەپێى ئامارى فەرمى پۆلیسى سلێمانى، بە هۆى گرژییەکانى دوێنێى کەرکووک بە تەقە چوار کەس شەهید بوونە و (15) کەسى دیکەى بریندار بوونە، یەکێک لە بریندارەکان دۆخى تەندروستى ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین