سه‌رۆكى هەرێمى کوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق: لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان دەبێ سه‌قامگیریى كه‌ركووك بپارێزن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى عێراق دۆخى ئەمنى ئەمڕۆى کەرکووک بە تەلەفۆن تاوتوێ دەکەن و هەردوولا جەخت، "له‌ پێویستیى گرتنه‌به‌رى ڕێكارى خێراى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان."

ئەمشەو شەممە (دوو/ئەیلوول/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵى، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منیى كه‌ركووكیان تاوتوێ كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پێویستیى "گرتنه‌به‌رى ڕێكارى خێراى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى كه‌ركووك و ڕێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌وڵێكى تێكدانى پێكه‌وه‌ژیان و ئاسایشى شاره‌كه و هاووڵاتییانى‌."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا داكۆییان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ده‌بێ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانى شاره‌كه،‌ بێ جیاوازى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بپارێزن و ڕێگه‌ له‌ پشێوى و ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخى ئه‌منیى شاره‌كه‌ بگیرێت، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه‌ى یاسایى به‌رامبه‌ر ته‌قه‌كه‌ران بكرێت كه شه‌هید و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین